ڕیبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات

(0) / / فایلی تایبەت / ڕوانگە ڕێبەر ئێران


Apr 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتاری ڕۆژی جەژن لە تارانی پایتەختی ئێران، عەلی خامنەیی، ریبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند: بەو هێرشەی کە کردیانە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران  لە سووریا، ڕژێمی زایۆنی هەڵەیەکی دیکەی خستە سەر هەڵەکانی.
عەلی خامنەیی، ڕیبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتیشی:  هێرشکردنە سەر کۆنسوڵخانەکەمان لە دیمەشق وەک "هێرش کردنە بۆ سەر خاکی" ئێران و  دەبێت ئیسرائیل لە پای ئەو هەڵەیدا "سزا بدرێت و سزاش دەدرێت، چونکە کۆنسوڵخانە و باڵیۆزخانە لە هەر وڵاتێکدا وەک خاکی وڵات دادەنرێت. کاتێکیش هێرش دەکرێتە سەر کۆنسوڵخانەی ئێمە، واتە هێرشیان کردووەتە سەر خاکی ئێمە.
 
رۆژی 1ی نیسانی 2024، کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرایە ئامانج و حەوت کەس لە فەرماندەی باڵا و راوێژکارانی سەربازیی ئێران کوژران، لەوانە محەممەدڕەزا زاهیدی، فەرماندەی لقی قودسی سوپای پاسداران لە سووریا و لوبنان.