هاتووچۆی سلێمانی داوایەک ئاراستەی شۆفێران دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هاتووچۆ


Apr 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەڕاگەیەنراروێکدا، سەرجەم شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە لەوەی کە شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە قوڕ یان دەستکاری کردنی ژمارەکان تاوانە و لە سەرپێچی نایانپارێزێ. 

لە ڕاگەینراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە،  هەر شوفێرێک دەستکاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بکات، بیچەمێنێتەوە یاخود دەستکاری ژمارەکان بکات، بە قوڕ یان هەر ماددەیەکی دیکە بیشارێتەوە، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێ و دەدرێتە دادگا.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە: لەگەڵ ئەوەی کە ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی شۆفێر ناتانپارێزێ لە هەمانکاتدا شۆفێر بەم کارەی تاوانێکی دیکە ئەنجام دەدات و ڕووبەڕووی سزای یاسایی توندیش دەبێتەوە. بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەن خۆیان لەو جۆرە هەڵسوکەوتە نایاساییە بپارێزن.