وەزارەتی پەروەردە ناوەندەکانی خوێندن ئاگادار دەکاتەوە
(0) /
ڕوانگه ـ وەزارەتی پەروەردە ئاگادارینامەیەکی ئاراستەی گشت ناوەندەکانی خوێندنی (حکومی و ناحکومی) هەرێمی کوردستان کرد.
دەقی ئاگادارینامەکەی وەزارەت:
ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۱٤ی٤ی۲۰۲٤ ، لەوەبیرهێنانەوەی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان لە پرۆسەی ئەنفالدا، ناوەندەکانی خوێندن بەر لە دەستپێکی وانەی یەکەم چەند ساتێک بە بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال دەوەستن پاشتر باسی ئەم تاوانە بۆ قوتابیان و خوێندکاران دەکرێت.
وەزارەتی پەروەردە
۱۳ی٤ی۲۰۲٤
تێبينيێك بنێرە: