تایبەتمەندیی بەشێک لەو فڕۆکانەی ئێران ئەمشەو ئاڕاستەى ئیسرائیل کران

(0) / / ڕاپۆرت / ڕوانگه ئیسرائیل مووشەک سارۆخ ئێران


Apr 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە -  ئەمشەو ئێران گەلە فڕۆکەى شاهید ١٣٦ کە ژمارەیان ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ فڕۆکە دەبێت ئاڕاستەى ئێسرائیل کرد
فڕۆکەکە خۆکوژییە، ئەرکى یەکەمى خۆتەقاندنەوەیە بەو ئامانجەى بۆى دیارى دەکرێت.
ئەرکى دووەمى پاککردنەوەى ڕێڕەوى مووشەکى بالستیە بۆ ئەوەى بەربستە ئاسمانیەکان تێپەڕبکات و ئامانجى خۆى بپێکێت.
ئەمە یەکەمجارە ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی خۆی بە ژمارەیەکی زۆر و لە مەودای زیاتر لە 1000 کیلۆمەتر بەکاربهێنێت.
ئەم فڕۆکەیە لەمەشقی "پەیامبەرى مەزن" ١٥ی سپای پاسداران نیشاندار، دواتر لە کاتی مەشقی ١٧ی پەیامبەر ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە ڕۆڵێکی جۆراوجۆرى بینی لە هێرشکردنە سەر سیمولەیتەرێکی وێستگەی ئەتۆمی و لەم مەشقەدا وردبینییەکی بەرزی خۆیان نیشان دا.
هاوێنەى ئەم فڕۆکەیە چەکدارنى یەکەن لەدژى دامزراوە نەوتیەکانى سعودیە بەکاریانهێنا.
شاهید ١٣١ و شەهید ١٣٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی ئێرانین کە جەستەیەکی دێڵتا (شێوەی سێگۆشەیی)یان هەیە و بزوێنەری پستۆن وەکو پاڵنەر بەکاردەهێنن. هەرچەندە ئەم دوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە زۆر لەیەک دەچن، بەڵام فڕۆکەی شاهید ١٣١ ڕەهەندی بچووکترە لە فڕۆکەی شاهید ١٣٦ و لەبەر ئەم هۆکارەش ​​بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی کارایی و دەرکەوتنی جیاوازە لە فڕۆکەی شاهید ١٣٦.
پانی جەستەی فڕۆکەی شاهید ١٣٦ ٢.٥ مەتر دەبێت، و… ئەوەی شاهید ١٣١ کەمێک بچووکترە، نزیکەی ٢.٢ مەتر. لە شاهید 136 درێژی جەستەی 3.5 مەتر و لە شاهید 131 ئەم ژمارەیە 2.6 مەتر.
پێدەچێت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهید ١٣٦ مەودای ٢٠٠٠ کیلۆمەتر و شاهید ١٣١ نزیکەی ٩٠٠ کیلۆمەتر ببڕێت.