وەزارەتی پەروەردە یادی تاوانی ئەنفال دەکاتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگه ئەنفال کوردستان


Apr 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - وەزارەتی پەروەردە یادی تاوانی ئەنفال دەکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی سەر بەوەزارەتی پەروەردە ئاگاداردەکاتەوە کە سبەی یەکشەممە بەبۆنەی یادی ٣٦ ساڵەی تاوانی ئەنفالەوە دەبێت چەند ساتێک بۆ گیانی پاکی قوربانیانی ئەنفال بوەستن.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۱٤ی٤ی۲۰۲٤ ، لەوەبیرهێنانەوەی جینۆسایدکردنی  گەلی کوردستان لە پرۆسەی ئەنفالدا، ناوەندەکانی خوێندن بەر لە دەستپێکی وانەی یەکەم چەند ساتێک بە بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال دەوەستن و پاشتر باسی ئەم تاوانە بۆ قوتابیان و خوێندکاران دەکرێت.