بڕیارێکی گرنگ لە بەرژەوەندی پیشەوەران دەردەچێت

(0) / / فایلی تایبەت / ڕوانگه پیشەوەران


Apr 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە _ بەمەبەستی هاوکاریی کردنی هەمو ئەو پیشەوەرانەی کە خاوەن تەنها یەک سەرچاوەی داراین بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەری میری، بە نوسراوێکی فەرمی بڕیاری 

 ٥٠ ٪  ی لێخۆشبوون بۆ ئەو پیشەوەرانە جێبەجێ دەکرێت کە تەنها یەک سەرچاوەی داهاتیان هەیە ئەوەش وەک کارئاسانییەک بۆ پیشەوەران


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەری میری، لە گشتاندنێکدا  کە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت ئاراستە کراوە، ئاماژەی بەوە کردووە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتیی دیوان،  ژمارە ٢٤٥ لە ڕێککەوتی  ٢٠٢٤/٣/٢٧  و، ڕێنمایی دارایی ژمارە ٢ لە ساڵی  ٢٠٢٤ ، بە مەبەستی هاوکاریی ئەو پیشەوەرانەی خاوەن یەک سەرچاوەی داهاتی سنووردارن، دوای دیراسەتکردنی بارودۆخی دارایی پیشەوەران دەرکەوت، کە ئەو لیستەی هاوپێچی نووسراومانە.

هەروەها لەگەڵ هاوشێوەکانیان لەم جۆرە پیشەوەرانەن. بۆیە کاری پێویست ئەنجامبدرێت بە داشکاندنی خەمڵاندنی داهاتی ساڵانەیان بە ڕێژەی سەدا  ٥٠ ٪  بە ئامانجی کەمکردنەوەی باری قورسی داراییان".