بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان داوایەک ئاراستەی شۆفێران دەکات
(0) /
ڕوانگە - لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت: دوای ئەوەی ئەمڕۆ کاتژمێر ١:٣٠ ی پاش نیوەڕۆ لەسەر ڕێگای گشتی دەربەندیخان - سلێمانی، نزیک گوندی بیرکێ، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری تەنکەر سوتەمەنیەکی زۆری ڕشتبوو بەسەر شەقامەکەدا . کە بوە هۆی دروست بونی ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێران بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج کاتژمێر ، بەڵام بەهەوڵ و ماندو بونی مەفرەزەکانمان و فەرمانگە خزمەتگوزیاریەکانی تری شار توانرا ڕێگاکە بکرێتەوە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو:
لە ئێستادا ڕێگای سەرەکی دەربەندیخان بۆ زەڕایەن کراوەتەوە، بەڵام پێویستە شۆفێران بە وریایی یەوە شۆفێری بکەن بەهۆی قەرەباڵغی زۆر لە ڕێگاکەداو لوس بونی شەقامەکە.
هەروەها پێویست دەکات شۆفێران خێراییان کەم بکەنەوە و تێپەڕاندن ئەنجام نەدەن تا لەو سنورە دەردەچن
تێبينيێك بنێرە: