وەزارەتی دارایی عێراق، دەستی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کرد

(0) / / كوردستان / ڕوانگە عێراق مووچه


Apr 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کرد، ئەمە لە کاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا مشتومڕ لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە، داوا لە یەکەکانی ژمێریاری وەزارەت و پارێزگا و دەستە سەربەخۆکان دەکەین سەردانی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەت بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار.

وەزارەتی دارای عێراق ئاشکرایشی کردووە:   ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و  کارمەندانی هیزە ئەمنییەکان دەکەن، کەچی  وەزارەتی دارایی هەرێم تائێستا لیستی مووچەی مووچەخۆرانی  بۆ بەغدا نەناردووە.