لیستی موچه گه‌یشته به‌غدا؛ واده‌ی ره‌وانه‌كردنی پاره‌كه ئاشكرا ده‌كرێت
(0) /
ڕوانگە - لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و بڕیاره تا هه‌فته‌ی ئاینده موچه‌ی مانگی (نیسان/4)ی 2024 ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی (نیسان/4) گه‌یشتوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و بڕیاره له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا یاخود تا هه‌فته‌ی ئاینده پاره‌ی موچه ره‌وانه هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
لیستی موچه‌ی مانگی چواری ئه‌مساڵ هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی دیكه ده‌بێت و پێده‌چێت پله‌به‌رزكردنه‌وه له مانگی (ئایار/5) ده‌ستپێبكات.
د. فازڵ نه‌بی، بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق لە خۆیەوە کارناکات بەڵکو پرسەکە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسایەتییە زۆر پابەندە بە یاساوە، نەک دژایەتی هەرێمی کوردستان بکات، موچەی مانگی نیسان دەدرێت، بەڵام ئەگەر حکومەتی هەرێم جوڵەیەک نەکات لەوانەیە کێشە بۆ موچەی مانگی ئایار و حوزەیران و دواتر دروست بێت، بۆیە هەژماری من رەتدەکرێتەوە حکومەتی عێراقی متمانەی بە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە.
21ی ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كرد، بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی ده‌ستیكردوه به ڕێکارەکانی دابینکردنی پاره‌ی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی (نیسان/4)ی 2024.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق جه‌خت له بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری "ته‌وتین" ده‌كاته‌وه و داوا ده‌كات ده‌ست به پڕۆسه‌كه بكرێت، ئه‌گه‌رنا كێشه‌ی دابه‌شكردنی موچه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
تێبينيێك بنێرە: