ئەردۆغان داوای لە ئیدارەی سلێمانی کردووە بۆئەوەی بچنە ژێرباری سیاسەتەکانی تورکیاوە

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە کوردستان سلێمانی ئەردۆغان


Apr 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بورهان ڕەئوف، چاودێری سیاسی، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" سەردانەکەی ئەردۆغان، بەفەرمی بۆ بەغدای پایتەختی عێراق بووە و کەئەوەش پەیوەندی بەو بارودۆخەوە هەبووە کە لەنێوان هەردولادا هەیە، لەڕوی ئەمنی و دۆسیەی ئاو و گەلێکی پرسی دیکە، هەروها ئەو پەیوەندییە بازرگانییەی کە لەگەڵ پارتی و هەولێردا هەیەتی وایکردووە، کە ئەکەپە و  ئەردۆغان، هەرجارێک سەردانی بەغدادیان کردووە و لەوێشەوە، سەردانی هەولێری پایتەختیشیان کردووە و کە ئەوەش دیارە کە پەیوەندی لەنێوان پارتی و دەوڵەتی تورکیدا هەیە.
 
لەبارەی ئەوپێشوازیە گەرمەی کە لە هەولێر لە ئەردۆغان، کرا، بورهان رەئوف، ئاشکرایکرد:" هەمومان دەزانین پارتی بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی کردووە و ئەو جۆرە لەسیاسەتی کە پارتی گرتویەتیەبەر جۆرێک لە پاشەکشێی کردووە و بۆیە لەئێستادا هەمو ئومێدەکانی لەسەر دەوڵەتی تورکیا هەڵچنیوە و بۆیە بینیمان ئەو پێوازیە گەرمە، مەسج گەلێک بون کە پارتی و ئیدارەی هەولێر خۆیانیان پێوە نمایش دەکرد.
 
بورهان ڕەئوف، چاودێری سیاسی ڕونیشیکردەوە:"  ئەردۆغان لەکاتێکدا دێتەپایتەختی کوردستان، کە ئابڵوقەی ئاسمانی خستۆتە سەر یەکێک لە فڕۆکەخانەکان هەرێمی کوردستان ،کەئەویش فڕۆکەخانەی سلێمانیە و دوێنێش کە داواکراوە ئەو ئابڵوقەیە لاببرێت، ئەویش داوای لە ئیدارەی سلێمانی کردووە بۆئەوەی بچنە ژێرباری سیاسەتەکانی تورکیاوە.
 
لە ئەگەری ڕودانی هێرشەکانی تورکیا، بۆ سەرهەرێمی کوردستان و  کاریگەری ئەو هێرشانە لەسەر دۆخی ساسی لە هەرێم، بورهان ڕەئوف، چاودێری سیاسی ئاشکرای کرد:" دەوڵەتی تورکیا ئەمە یەکەمجاری نییە و هەرگیزیش لە هێرشەکانی نەوەستاوە و ڕۆژانە بەردەوامە و ڕۆژانە سیادەی عێراق و هەرێمی پێشێل کردووە و هەمو جارەکانیش ڕوبەڕوی شکست بووەتەوە و لە هەمو بەهارێکدا وتویەتی: ئەمجارە کۆتای بە پارتی کرێکارانی کوردستان، دێنین، بەڵام نەیانتوانیوە و هەمیشە بە کۆڵێک زیانی گەورەی مادیی و گیانییەوە گەڕاوەتەوە، بۆیە چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا، بەهێز ناکرێت و تاکە چارەسەر دانوستان و لێک تێگەیشتنە.
 
بورهان ڕەئوف، چاودێری سیاسی، ڕونیکردەوە:" ئەمجارە ئەردۆغان داخوازی لە عێراق کردووە کە پارتی کرێکارانی کوردستان، بە تیرۆرست بناسێنێ، بەڵام عێراق ئەو داوایەی جێبەجێ نەکردووە و عێراق دەڵێت: پەکەکە هێزێکی قەدەغەکراوە لە عێراقدا و پارتی دیموکراتی کوردستانیش، لەسەر زاری ڕێبەرئەحمەد وەزیری ناوخۆ، لە دیداری سلێمانیدا ڕایانگەیاندووە کە هێزی تیرۆرست لە کوردستاندا نییە و ئەوەی هەیە ئۆپۆزیسۆنی تورکیایە.کە ئەوەش خاڵێکی گرنگە پێویستە ئاماژەی پێبدەین و پێویستە ئەوەش بڵێین کە چارەسەری کێشەی  پەکەکە تەنها بە گفتوگۆ و دانوستان دەکرێت.