لە کۆبوونەوەی نێوان مستەفا کازمی و برێت مەکگۆرک چی گوزەرا؟
(0) /
شاندێکی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی برێت مەکگۆرک لە شاری بەغدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.
برێت مەکگۆرک ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەشی نێوان واشنتن و بەغدا لە سەرجەم بوارەکان تاوتوێ کرا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسە ئەمریکییەکە ئەنجامی گەڕی سێهەمی وتووێژی ستراتیژی نێوان هەر دوو وڵاتیان تاوتوێ کرد بە تایبەت ئەوەی کە پەیوەندی بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقەوە هەیە.
کازمی و مەکگۆرک هەروەها جەختیان لە سەر گەشەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانی و ڕۆشنبیری کردەوە./.
تێبينيێك بنێرە: