دەزگایی میدیایی ڕوانگە، بەدوادا چون بۆکێشەی ئەو مامۆستایانە دەکات کە لە خوێندنی ئێواران دەخوێنن

(0) / / ڕاپۆرت / ڕوانگە مامۆستایان خوێندنی ئێواران


Apr 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - ئەگەرچی لەماوەکانی ڕابردودا  ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هەرێم بڕیاری لێخوشبونی بۆ کرێی خوێندنی پاراليڵ له قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانی هه رێمی کوردستان لەسەرجەم قؤناغەكانی خوێندن، خوێندنی بەرایی پاراليل، ئێواران و خوێندنی بالا دیبلومی بالا ماسته ر (دكتورا و لەسەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هه رێمی کوردستان و نەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆرییه پزیشکییەکان. دەرکرد، بەڵام ئەم بڕیارە نیگەرانی لای بەشێک لە خوێندکاران دروست کردووە، ئەوانەی کە لە کۆلێژەبنەڕەتییەکانی ئێواران درێژە بەخوێندن  چونکە بڕیاری لێخۆشبونەکە ئەوان ناگرێتەوە.
 
لای خۆشیەوە عەباس ئەکرەم، وتەێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم، ڕایگەیاند:" داشکاندن کراوە بۆ سەرجەم خوێندکاران و قوتابیان، ئەوانەی لە خوێندنی پارالێڵ و ئێواران و سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنن،  بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا، دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا، واتا سەرجەم قۆناغەکان دەگرێتەوە بەبێ جیاوازی.
 
وتیشی:" ئەم بڕیارەتەنها  ئەو مامۆستایانە ناگرێتەوە کە سەربەوەزارەتی پەروەردەن و ئەوانەن کە لە کۆلێژی بنەڕەتی دەخوێنن،چونکە ئەوان لەبنەڕەتدا کرێیەکی ڕەمزییان بۆ دیاریکراوە کە بڕەکەی ٦٠٠ هەزار دینارە.
 
 عەباس ئەکرەم، وتەێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم، ئەوەشی خستەڕوو:" ئەو مامۆستایانە ئەوبڕە پارەیە وەک کرێیەکی ڕەمزی دەدەن و بۆیە هیچ بڕیارێکی لێخۆشبون و داشکاندن نایانگرێتەوە.