کەشناسیی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە ساماڵ کەشناسی کوردستان


Apr 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ” ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور و پلەکانی گەرما بە نزیکی یەک تاوەکو سێ پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوکانی دوێنێ”.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوە کردووە، ”ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، هاوکات پلەکانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.