وەزارەتی کشتوکاڵ، داوایەک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان کشتوکاڵ حکومەتی هەرێم،


Apr 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەمەبەستی پاراستنی گیان هاوڵاتیان و ڕێگریکردن لە ڕوودانی هەرکارەساتێکی نەخوازراو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم، داوایەک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات.

وەزارەتی کشتوکاڵ، داوا لە هاوڵاتیان دەەت کە بەهۆی پێشبینی بۆ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی توند هەفتەی داهاتوو بە تایبەتی ڕۆژی چوارشەممە، پێشبینی زیادبوونی دراماتیکی سەرچاوەکانی ئاو دەکرێت لە هەرێمی کوردستان، بەو هۆیەوە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان لە نزیکی سەرچاوەکانی ئاو دووربخەنەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، داوادەکات هاوڵاتیان  کاری پێویست بکەن بۆ پاراستنی بەرهەم و کێڵگەکانیان و لە هەر حاڵەتێکدا  تیمەکانیشیان ئامادەن بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتیان