وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم، چاوەڕێین بەغدا پارەمان بۆ بنێرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە مووچە پارە کوردستان


Apr 30, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریى هەرێمی کوردستان لەبارەى ناردنى مووچەى مانگى چوارى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانەوە ڕایگەیاند:" هەموو داواکارییەکانی بەغدامان بۆ ناردنی پارەی مووچە جێبەجێکردووە وچاوەڕێین بەغدا پارەمان بۆ بنێرێت.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند:"  هەفتەی ڕابردوو لیستی مووچەمان ڕەوانەی بەغدا کردووە و ئەو ئەرکەی  لەسەر وەزارەتی دارایی بووە جێبەجێی کردووە.

وتیشی:"  ئەنجوومەنى وەزیران بڕیاریداوە داهاتە فیدراڵییەکان بخرێنەسەر هەژمارى وەزارەتى دارایى فیدڕاڵى، ئەو بابەتە یەکلایى کراوەتەوە و بڕیاریدراوە بە زووترین کات ئەو داهاتانە بنێردرێن، بۆئەوەی حکومەتى فیدراڵى عێراق هیچ بیانوویەکى نەمێنێت بۆ ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان.