سوودانى: گرنگە هەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان لە سایەى سازانى سیاسى بکرێت و سەرجەم پێکهاتەکان بەشدار بن
(0) /
ئەو گوتانەى محەممەد شیاع سوودانى لە کاتى کۆبوونەوەى بوو لەگەڵ عومەر ئەحمەد، سەرۆکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق.
بەگوێرەى نووسینگەى رۆژنامەڤانیی سەرۆکوەزیرانى عێراق، محەممەد شیاع سوودانى، کە ئەمڕۆ (سێشەممە، 30-04-2024) پێشوازیی لە سەرۆکی کۆمیسیۆن کردووە، گوتوویەتى "گرنگە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە سایەى سازانى سیاسى بکرێت و سەرجەم پێکهاتەکانى کۆمەڵگەی عێراق و هەرێمى کوردستان بەشدار بن."
کۆبوونەوەکە دوای ئەوە هات رۆژی شەممە 27-04-2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چووە بەغدا و لە ماوەی سێ رۆژدا چەندین کۆبوونەوەی هەبوو، لەوانەش کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. تەوەرێکی سەرەکی بەشێک لە کۆبوونەوەکانیش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو.
تێبينيێك بنێرە: