ئایدن مەعروف: گەشبینین کورسی کۆتای پەرلەمانی کوردستان بگەڕێندرێتەوە
(0) /
ڕوانگە - وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “گەشبینین” کورسی کۆتای پەرلەمانی کوردستان بگەڕێندرێتەوە. داواش دەکات هەموو لایەنە سیاسییەکان پشتیوانی لە مافی پێکهاتەکان بکەن.
ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان،ئەمڕۆ سێشەممە، 30-04-2024 لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “گەشبینین دوای سەردانەکەی ئەم دواییەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، کورسی کۆتای پەرلەمانی کوردستان بگەڕێندرێتەوە، چونکە لەو کۆبوونەوانەی لە بەغدا کراون، زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان پشتیوانی خۆیان بۆ پێکهاتەکان دەربڕیوە”.
ئایدن مەعروف لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، “بڕیارهكهی دادگهی فیدراڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتای پەرلەمانی کوردستان نادهستوورییه و دژی فهرههنگی پێکەوەژیانە”. گوتیشی، “بوونی پێكهاتهكان له كۆمهڵگه و نوێنهرایهتییان له پهرلهمان گرنگه و پێویسته به ههستیارییهوه مامهڵهیان لهگهڵدا بكرێت”.
تێبينيێك بنێرە: