پێویستە بەهەمان رێککاری ناوەراست و خوارووی عێراق، مامەڵە لەگەڵ جوتیارانی هەرێمی کوردستاندا بکرێ

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان جوتیاران بێگەرد تاڵەبانی


Apr 30, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەمەبەستی قسەکردن لەسەر ڕێککارەکانی چۆنێتی وەرگرتنی گەنمی جوتیارنی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێ شەممە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ، لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق کۆبونەوە.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ڕایگەیاند:"  لە میانەی زنجیرەی دیدار و کۆبونەوەکانمان لە بەغدا ، ئەمڕۆ لەگەڵ،  کەماڵ موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان مامۆستا غەریب احمد و خاتوو سوزان کۆچەر، لەلێژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بریکار و ستافی وەزارەتمان لەگەڵ اثیر داود الغریری وەزیری بازرگانی عێراق کۆبوینەوە.

وتیشی:" کۆبونەوەکەمان تایبەتبوو بە ڕێککارەکانی چۆنیەتی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ، لەسەر چۆنیەتی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ ، دوایی گۆڕینەوەی بیروڕاکان و خستنەرووی سەرجەم زانیاری و داتاکان، پێشنیارمانکرد کەدەبێ بەهەمان رێککاری ناوەراست و خوارووی عێراق ، مامەڵە لەگەڵ جوتیارانی هەرێمی کوردستان بکرێ و گەنمی جوتیاران لە چوارچێوەی پرۆسەی بەبازاڕکردنی سایلۆکانی عێراق پێویستە وەربگیرێت .

بێگەرد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد:" بەسوپاسەوە بەڕێزیان پاڵپشتی خۆیی نیشاندا بۆ هێنانەکایە و  پەیڕەوکردنی میکانیزمێکی هاوبەشی پێکەوە کارکردن و وەک یەک مامەڵەکردنی یەکسان لەگەڵ جوتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی ، لە،چوارچێوەی هەولەکانی دابینکردنی سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتیان و زامنکردنی ئاسایشی خۆراکدا.