وەزارەتی پەروەردە بڕیارێک لە بەرژەوەندی ئەو خوێندکارانە دەردەکات کە توشبووی نەخۆشی شێرپەنجەن

(0) / / كوردستان / ڕوانگە پەروەردە


May 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی، هەولێر ،سلێمانی ، دهۆک ، هەڵەبجە ، گەرمیان ، زاخۆ ، ڕاپەڕین ، سۆران و خوێندنی کوردی لە کەرکوک، نێردراوە. بڕیاردراوە.

1.  هەر قوتابی و خوێندکارێک لە هەرپۆل و قۆناغێکی خوێدن بێت، بە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی وزاریشەوە تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجە بێت و چارەسەر وەربگرێت لە نەخۆشخانە،  ئەگەر خۆی ئامادەیی تێدابوو  تاقیکردنەوە ئەنجام بدات پێویستە لە لایەن لیژنەیەک کە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا دیاریدەکاتپرسیارەکانی بۆ ببرێت بۆ نەخۆشخانە، لەوبارەیەوە هەماهەنگی پێشوەختە بکرێت لەگەڵ بەڕێوەری نەخۆشخانەکە.

  ۲-  هەر قوتابی و خوێندکارێک کە لە خاڵی یەک باسکراوە ئاستی نەخۆشیەکەی بەجۆرێک پەرەی سەندبوو یان توشبووی نوێ بوو وەنمرەی وەرزی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی هەبوو وە توانای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نەبێت نمرەکانی وەرزی یەکەمی بۆ هەژماربکرێت، ئەگەر لە بەرژەوەندی بوو یان لە خولی دووەم  لەسەر 100 نمرە تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدات.