نێچیرڤان بارزانی لە تارانە
(0) /
زایەڵە ـ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێ‌کرا.
کاژێر 18:30ـی ئەمڕۆ یەکشەممە بە کاتی هەولێر، به بانگهێشتێكى فهرميى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران.
شاندی یاوەری نێچیرڤان بارزانی لە جێگرانى سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان پێکدێت.
بڕیارە ئەمشەو، نێچیرڤان بارزانی لە تاران بمێنێتەوە و سبەی دووشەممە، لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەیید عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆمار و محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەوبارەوە دەڵێت، سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران گرنگییەکی تایبەتی هەیە، "کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوپەیمانییەکی ستراتیژیی لەمێژینەیان هەیە."
بەگوتەی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بابەتی سەرەکیی دیدارەکانی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، جەختکردنەوە لە دۆستایەتی و هاوپەیمانیی ستراتیژیی نێوانیانە ''ئێران کورد لە عێراق بە هاوپەیمانی ستراتیژیی خۆی دەزانێت.''
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له سه‌ردانه‌كه‌يدا، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆده‌بێته‌وه و ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

تێبينيێك بنێرە: