وەزارەتی کارەبای هەرێم لێژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکەی هەولێر پێکهێنا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هەولێر ئاگر کوردستان


May 06, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگه ـ بەمەبەستی زانین و ئاشکراکردنی  هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەی هەولێر، وەزارەتی کارەبای هەرێم لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە و لیژنەکە سەردانی شوێنی ڕووداوەکەیان کردووە.
هیچ بەڵگەیەک لەبەر دەستدا نییە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ کە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەی هەولێر پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت.

لە ڕاگەێندراوێکدا وەزارەتی کارەبا، ئەوەی خستۆتەڕوو:" وەزارەتی کارەبا لەسەر فەرمانی وەزیری کارەبا لێژنەی لێکۆڵینەوەی ڕووداوە نەخوازراوەکانی وەزارەتی کارەبا، بەسەرپەرشتی حوسێن حەمەد قادر ڕاوێژکاری وەزارەت سەردانی  شوێنی سوتانی قەیسەری هەولێریان کردووە

هەر لەو ڕاگەێندراوەدا باس لەوە کراوە:"  دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەڵگەو ئاماژەی وا لەبەر دەستدا نەبوون بەوەی کە هۆکاری سوتانەکە پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت.

باس لەوەشکراوە:"  لێژنەکەش هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوامی دەبێت لەگەڵ لێژنەکانی لێکۆڵینەوەو لایەنە پەیوەندارەکانی پارێزگای هەولێر.