لە دیدار لەگەڵ بارزانی؛ ئه‌حمه‌ديان به‌رده‌واميى پشتگيريى ئێران بۆ عێراق به هه‌رێمى كورستانه‌وه ده‌ربڕى
(0) /
ڕوانگە - ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسايشى نيشتمانيى ئێران به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاتەکەی بۆ عێراق به هه‌رێمى كورستانه‌وه ده‌ربڕى.
له درێژه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ كۆمارى ئيسلاميى ئێران، ئيواره‌ى دووشه‌ممه 2024/5/6 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، له تاران له‌گه‌ڵ عه‌لى ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌ديان، ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسايشى نيشتمانيى ئێران، كۆبوونه‌وه.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كانى ناوچه‌كه و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانيان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوو وڵات له‌پێناو ئارامى و ئاسايشدا كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى ڕێگرتن له په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كان و به‌دوورگرتنى ناوچه‌كه له پشێويى زياتر.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز ئه‌حمه‌ديان به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق به هه‌رێمى كورستانه‌وه ده‌ربڕى، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانيش دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌ر‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا و بۆ هيچ لايه‌نێك نابێته هه‌ڕه‌شه.
تێبينيێك بنێرە: