خانمی یەکەم گرنگی پشتیوانی ژنان بۆ بەهێزکردنی رۆڵی سیاسی و سەرکردایەتی لەدروستکردنی بڕیاردا دوپاتدەکاتەوە

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان عێراق خانمی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد


May 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - خانمی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-5-2024 پێشوازیکرد لە خاتوو لەیلا خەفاجی ئەمینداری مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمەی نیشتمانی و راوێژکاری بەڕێز عەممار ئەلحەکیم بۆ کاروباری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان. 

لەدیدارەکەدا، کە لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچو، رۆڵی رێکخراوە نێودەوڵەتییەلان لە عێراقدا تاووتوێکرا و گرنگی دەرفەتپێدانی زیاتر بە ژنان دووپاتکرایەوە تا رۆڵێکی گەورەتر ببینن لە پرۆسەی سیاسی لەڕێی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن و دەستنیشانکردنی ژنان بۆ پۆستە حکومییەکان لەسەر بنەمای لێوەشاوەیی و رەخساندنی هەلی یەکسان. هاوکات گرنگی رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لەڕووی چاودێریکردن و یاسادانانەوە جەختی لەبارەوە کرایەوە.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژەی کرد بەگرنگی بنیاتنانی نەوەی ئایندە و بڵاوکردنەوەی رۆشنبیریی مافەکانی مرۆڤ. 
لای خۆیەوە خاتوو لەیلا خەفاجی پێویستی تیشکخستنەسەر بابەتی ژنە زیندانیکراوە عێراقییەکان و تێکۆشەرە دێرینەکان و رۆڵیان لەڕوبەڕوبونەوەی رژێمی دکتاتۆری، دوپاتکردەوە.