دواى رۆچوونى شەقامێکى هەڵەبجە بۆرى ئاوى خوردنەوە شکا
(0) /
ڕوانگە - له‌كاتى كاركردن و چاككردنەوەى شه‌قامى به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى عه‌نه‌ب له هه‌ڵه‌بجه، بۆرى سەرەکى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ئه‌و گه‌ڕه‌كه شكا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى كاتى ئاوه‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه.
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا، شه‌قامى به‌رده‌م نەخۆشخانەی عەنەب له‌هه‌ڵه‌بجه، به‌هۆى باران و لافاوه‌وه داڕماو تێكچوو، ماوه‌ى سێ رۆژه تیمەکانی شارەوانی ئه‌و شه‌قامه‌ىان داخستووه و سەرقاڵى هه‌ڵكه‌ندن و چاککردنەوەن، بەڵام ئێواره‌ى رۆژى پێنجشەممە له‌كاتى كاركردن بۆرییه‌كى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ئه‌و گه‌ڕه‌كه شكا.
ئەمشەو 9.5.2024، سه‌لام بیلال سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه، ڕایگەیاند، “تیمه‌كانمان سه‌رقاڵى لابردنى قیر و چه‌وى ئه‌و شه‌قامه‌ن، به دواى هۆكارى رۆچوونى شه‌قامه‌كه‌وه‌ن تا چاكى بكه‌ن، بەڵام شۆفڵێک به‌هه‌ڵه بۆرییه‌كى ئاوى سەرەکى شکاندووە”.
بە وتەى ئەلەند کەریم، بەڕێوەبەرى ئاوى هەڵەبجە، “دواى شکانى بۆرییەکە دەستبەجێ ئاوى گەڕەکەکەیان راگرتووە و رۆژى هەینى 10.9.2024، تیمەکانیان دەست دەکەن بە چاککردنەوەى بۆ ئەوەى دابەشکردنى ئاو بەسەر گەڕەکەکەدا دەست پێبکاتەوە”.
تێبينيێك بنێرە: