قوباد تاڵەبانی دوایین هەڵوێستی یەکێتی سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هەڵبژاردن کوردستان


May 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - جێگری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی دواخستنی هەڵبژاردنەوە رایگەیاند" دواخستنی هەڵبژاردن زیانی گەورە بە پێگە و شەرعییەتی دامەزراوەکانی هەرێم دەگەیەنێت".

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە " دواخستن و پەکخستنی هەڵبژاردن زیانی قەرەبوونەکراو بە پێگەی هەرێم و دامەزراوەکانی دەگەیەنێت".

وەک لە راگەیاندنێکدا کە دوای کۆبوونەوەکە بڵاوکراوتەوە، تاڵەبانی وتوویەتی" پێویستە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت و داهاتووی هەرێم و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان لە چارەنووسێکی نادیاردا نەهێڵدرێتەوە". 

لە بارەی هەڵوێستی یەکێتییەوە، جێگری سەرۆکی حکومەت وتوویەتی " هەڵوێستمان سەبارەت بە پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ڕوونە و لە نیگەرانیانەوە بەرامبەر بە داهاتووی هەرێم سەرچاوەی گرتووە".

 دوێنێ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەسەر بڕیارێکی " وەلائی " دادگای فیدراڵی کە لەسەر داوایەکی یاسایی مەسرور بارزانی، بەشێوەیەکی کاتی کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگرت.