هەنگاوەکانی دروستکردنی چوار بەنداوی ستراتیژیی لە هەرێمی کوردستان، دەستی پێکرد

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان بەنداو هەرێم


May 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - هەنگاوەکانی دروستکردنی چوار بەنداوی ستراتیژیی لە هەرێمی کوردستان، دەستی پێکرد.

لە دەرەنجامی زنجیرە کۆبونەوەکانی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەفدی باڵای وەزارەت لە بەغداد، لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری سەرچاوەکانی ئاو و ناوەندەکانی بڕیار لە پەرلەمان و حکومەتی فیدراڵی و هەروەها کۆبونەوەی هاوبەشی شاندی تەکنیکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ تیمی باڵای وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم ، بەسەرپەرشتی خودی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو (عۆن زیاب )و ئامادەبوونی بریکاری تەکنیکی وەزارەت .

لە ڕۆژی ٢٥ی نیسان ٢٠٢٤ لە سەر پێکهێنانی لێژنەو دەستپێکردن بە کاری هاوبەش بۆ پڕۆژەی بەنداوەکان، لەچوارچێوەی دیراسەی ستراتیجی ئاو و زەوی و زار، کۆنوسی هاوبەش و دانانی نەخشەرێی هەنگاوی کرداری دانرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٤/٥/٩ لێژنەی تەکنیکی هاوبەشی هەردوولا لە بەغدا یەکەم کۆبونەوەیان ئەنجامدا ، تایبەت بە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی هاوبەش و نوێکردنەوەی توێژینەوە و نەخشەسازی چوار  بەنداو کە بڕیارە لەسەر بودجەی فیدراڵی لە هەرێمی کوردستان دروست بکرێن ،بەنداوی (مەنداوە، باکرمان،تەقتەق، دەڵگە) .

بەلێکتێگەیشتنی هاوبەش بەجۆرێک بەهای ئابوریان بەرز بکرێتەوە لەڕووی زیادکردنی قەبارەی کۆکردنەوەی ئاو و  بەرهەمهێنانی کارەبا و دابینکردنی پێویستیەکانی ئاو بۆ بەرژەوەندی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و عێراق .