شاخەوان عەبدوڵا: لە ئەمڕۆوە رێگرییەكان هەڵدەگیرێن و جوتیارانی كورد لە کەرکوک دروێنەی بەرهەمەكانیان دەكەن

(0) / / عێراق / ڕوانگە شاخەوان عەبدوڵا کەرکوک


May 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - شاخەوان عەبدوڵا لە پەیامێكدا بۆ جوتیارانی گوندی پەڵکانەو تەواوی جوتیارانی سنوری کەرکوک، راگەیاند،دوای رێگرییەکانی ئەم دوایەی سوپا لە جوتیارانی کورد بۆ دورینەوەی بەرهەمەکانیان لە ئەنجامی سکاڵای عەرەبی هاوردە، لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیران و فەرماندەی ئۆپەراسیونەکان لەبەغدا قسەمان کردو لەرۆژی چوارشەممەوە فەرمان بە ئۆپەراسیونەکانی کەرکوک کرا رێگرییەکان هەڵگرن و جوتیاران دورینەوەی بەرهەماکانیان دەستپێبکەن، بەڵام بەداخەوە بەهەر هۆکارێک بێت ئەو نوسراوە نەگەیشتبوە کەرکوک.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وتیشی،ئەمڕۆ جارێكی تر لەرێگای بەغداوە نوسراوەکەمان گەیاندە  کەرکوک و فەرماندەی ئۆپەراسیونەکانی کەرکوک نوسراوەکەیان وەرگرت و لە ئەمڕۆوە دەست بەهەڵگرتنی خێمەکان دەکەن وجوتیارەکان دەست بەدورینەوەی بەرهەمەکانیان دەکەن.

شاخەوان عەبدوڵا ئەوەشی خستۆتەڕو، رۆژی پێنجشەممەی رابردو پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس لەپەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراو پشت بەخوا لەیەکەم دانیشتنی داهاتوی پەرلەمان خوێندنەوەی دوەم بۆ پرۆژەیاساکە دەکریت بۆ ئەوەی ئەو کێشانە بەشێوەی یەکجاری کۆتاییان پێ بێت.

کامەران کەریم