سەرۆك کۆمار بەسەردانێك گەیشتە هەولێر

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هەولێر کوردستان


May 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید ئەمڕۆ شەممە 11-5-2024 بەسەردانێك گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

لەگەڵ گەیشتنی بەڕێز سەرۆك کۆمار بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لەلایەن بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لێپرسراوانی باڵای حکومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێکرا. 

له میانی سەردانەکەیدا، بەڕێز سەرۆك کۆمار لەگەڵ ژمارەیەك لە لێپرسراوانی باڵای حزبی و حکومی کۆدەبێتەوە و بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەکانی سەر گۆڕەپانی ناوخۆیی و هەرێمایەتی تاووتوێ دەکەن، سەرەڕای گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

وا بڕیاریشە بەڕێز سەرۆك کۆمار بەشداری بکات لە کۆنفرانسێك سەبارەت بە وشکەساڵی و کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر سیاسەت، ئابوری و دیمۆگرافیا لە عێراقدا.