مه‌سرور بارزانی: هه‌نگاوی پێویستمان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی هاوَشتووه
(0) /
ڕوانگە - سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "به‌هۆی وشكه‌ساڵی له هه‌ندێك شوێن گۆڕانی دیمۆگرافی روویداوه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری وشكه‌ساڵی نه‌كرێت ده‌بێته مه‌ترسی".
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كۆنفرانسی تایبه‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵی له هه‌ولێر وتی: "پاره له ده‌ست من نییه و ئێمه ده‌بێت هه‌موو مانگێك شه‌ڕبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له به‌غدا به‌شه بودجه‌ی ئێمه‌مان بۆ بنێرن".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر كۆچ له عێراق ده‌ستپێبكات بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا لێره‌شه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌كات.. كۆچكردن كێشه‌ی ئه‌منی و ئابووری به‌دوای خۆیدا دێنێت".
باسی له‌وه‌شكرد كه "به‌هۆی وشكه‌ساڵی له هه‌ندێك شوێن گۆڕانی دیمۆگرافی روویداوه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری وشكه‌ساڵی نه‌كرێت ده‌بێته مه‌ترسی".
مه‌سرور بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دروستكردنی به‌نداو و پۆنده‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵییه. هه‌نگاوی پێویستمان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی هاوَشتووه.. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه پێویسته له هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵی ده‌یكه‌ین".
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند كه له به‌غدا به‌باشی ئیداره‌ی ئاو نادرێت.
تێبينيێك بنێرە: