سەرۆك کۆمار پێشوازی لە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دەکات

(0) / / عێراق / ڕوانگە عێراق


May 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز قاسم ئەلئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی.

لە دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە 14-5-2024 بەڕێوەچو، کۆمەڵێك بابەتی پەیوەندیدار بە لایەنی ئاسایش و پاراستنی سنورەکان و لەناوبردنی باندە تاوانکارییە رێکخراوەکان تاووتوێ کران و سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی یەکخستنی هەوڵەکانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت بۆ کارکردن بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە هەموو ناوچەکانی وڵاتدا.
هەروەها سەرۆك کۆمار ئاماژەی بە پێویستی خستنەگەڕی هەوڵی هەموو لایەک کرد بۆ بەشداریکردن لە سەرخستنی رۆڵی دامەزراوە ئەمنییەکان لەپێناو پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان و دەوڵەت. هاوکات لە دیدارەکەدا باس لە هەوڵەکان کرا بۆ کۆتاییهێنان بە نەهامەتیەکانی ئاوارەکان و گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان.

لە بەرامبەردا٬ بەڕێز ئەلعەرەجی بۆ بەڕێز سەرۆک کۆماری دوپاتکردەوە، کە دامەزراوەی ئاسایشی نەتەوەیی رێچکەیەکی ڕوون و دیدێکی واقیعی داڕشتوە بۆ بەهێزکردنی رۆڵی دەزگا ئەمنییەکان و دابینکردنی هەموو هۆکارەکانی سەرکەوتن لە ئەرکەکانیاندا.