دوای کریستیانەکان، تورکمانەکانیش لە دادگەی فیدراڵی سکاڵایان تۆمار کرد

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان فیدراڵ


May 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - پارتێک و فراکسیۆنێکی پێشووی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان لە دادگەی فیدراڵی سکاڵایان لە دژی سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆمار کرد؛ هاوشێوەی پێکهاتەی کریستیان داوای گەڕانەوەی کورسیی پێکهاتەکەیان لە پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
 
سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان، هەروەها فراکسیۆنی میلـلەت لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە سکاڵاکەیاندا، کە دژی مادەی دووی سیستمی تۆمارکردنی لیستی بەربژێران و پەسندکردنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 7ی ساڵی 2024ی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقە، بۆ دادگەکەیان روونکردووەتەوە پێچەوانەی دەستوور و یاسا بەرکارەکانن.
 
لە سکاڵاکەدا هاتووە، لە دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمان رەچاوی پێکهاتەکان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان وەکو ئەوەی لە بڕگە یەکی مادەی 49ی دەستووری عێراقدا هاتووە، نەکراوە. جگە لەوە مادەکانی 14 و 16 و 25ی دەستوور پێشێل کراون.