سەرۆکی دادگای فیدراڵی و سه‌رۆكی هەرێم جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەنەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە دادگای فیدراڵی کوردستان بارزانی


May 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - جاسم محەمەد عەبود سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیان لەسەر پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم کردەوە.
دادگای فیدراڵی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕوانگەی ناردووە، ڕایگەیاندووە"ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، ، جاسم محمد عەبود سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا، پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد كه‌لە میانی کۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وڵات و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا، لەوانە پرسی هەڵبژاردن لە هەرێم و پێویستی ئەنجامدانی بە شێوەیەک کە بەشداریی هەموو لایەک تێدا مسۆگەر بکات له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری هه‌موو شێوازێك بۆدەستەبەرکردنی دادپەروەریی ئه‌نجامدانی.