سودانی و بارزانی جەخت دەکەنەسەر بەردەوام بوونی وتوێژەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری بەردەوام لە چوارچێوەی دەستووردا
(0) /
ڕوانگە - محەمەد شەیاع سودانى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشوازی کرد لەنێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق.
نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران لهراگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی ڕوانگەی ناردووه، تێدا هاتووه" لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات و ژمارەیەک بابەت لەسەر ئاستی نیشتمانی و بارودۆخی هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕێوشوێنەکانی حکومەت کرا بۆ جێبەجێکردنی پلانە ستراتیژییەکانی، کە پەیوەستە بە بەهێزکردنی ئابووری عێراق و بەدیهێنانی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو ڕۆڵەکانی گەلی عێراق.
هەر لە دیدارەکەدا تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیەی هاوبەش کرا و جەخت کرایەوە لەسەر بەردەوام بوونی وتوێژ و کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوولا لە ئاستە جیاجیاکاندا، بۆ گەیشتن بە چارەسەری بەردەوام لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا.
تێبينيێك بنێرە: