چەند شوێنێکی فرۆشتنی گیادەرمانی لە هەولێر داخران
(0) /
ڕوانگە - لەبەر پابەند نەبوونیان بە مەرجەکانی وەزارەتی تەندروستی، چەند شوێنێکی گیادەرمان لە هەولێر داخران.
دوای بڕیاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە داخستنی ئەو شوێنانەی کە گیادەرمان و کەل و پەلی جوانکاری بەشێوەی ئۆنڵاین دەفرۆشن، تیمێکی وەزارەتی تەندروستی هەڵسان بە داخستنی چەند شوێنێک.
دکتۆر سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: "15ی ئایار تیمەکانی چاودێری تەندروستی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی قایمقامیەت، هەڵسان بە داخستنی چەند شوێنێکی فرۆشتنی گیادەرمانی.
هۆکاری داخستنی ئەو شوێنانە دەگەرێتەوە بۆ زیادەڕۆیی لە ڕیکلام کردن و پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.
تێبينيێك بنێرە: