رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیران دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدات

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان بودجە


May 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیران دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدات و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکات.

مستەفا کرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازدەکات و دەنگ بە هەمواری یاسای بودجەی 2024 دەدات بۆ ئەوەی بە زووترین کات رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵدەدەین لە ماوەی ئەم مانگەدا لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەنگ بە پرۆژە یاساکە بدەین و ئەو پرۆژانەی بەهۆی تەرخاننەکردنی داراییەوە وەستاون دەستپێبکەنەوە.