1 / 7
2 / 7
3 / 7
4 / 7
5 / 7
6 / 7
7 / 7

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان فێستیڤاڵی شاڵ زاخۆ


May 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەرگ و پۆشاك، وەک بەشێک لە کولتووری نەتەوەییمان بەشێکە لە ستراتیژی کارکردنی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بۆیە كار بۆ پاراستن، گەشەپێدانی و ناساندنی لەئاستی نێودەوڵەتیدا دەكەین.

ئەم وتانەی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لە میانەی ئەو وتارەدا هاتن،  لە دەستپێكی كارەكانی دووەم فێستیڤاڵی شاڵ و شەپك لە كۆرنیشی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێوەچوو.

بە مەبەستی ئامادەبوون لە فێستیڤاڵەكە،  شاندێكی باڵای وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بە سەرۆكایەتی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و هەریەك لە ئاریان سەلاحەدین، بریكاری وەزارەت، نامق هەورامی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەر و ڕاوێژكارانی وەزارەت سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی كرد .

لە بەرایی سەردانەكەدا، شاندی باڵای وەزارەت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری زاخۆ و بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانە گشتییەكانی كرد و لە نزیكەوە یەكە كارگێڕییەكانی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری بەسەر كردەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا،  شاندەكە بەشداریان كرد لە دووەم فێستیڤاڵی شاڵ و شەپك، كە تایبەتە بە نمایشكردن و ناساندنی بەرگ و پۆشاكی كوردی لە سەرجەم ناوچە جیاجیاكانی كوردستان.

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لە وتاری دەستپێكی فێستیڤاڵەكە وتی،پیرۆزبایی ئەم بۆنە گرنگە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکەین و بەهەنگاوێکی گرنگی دەزانین بۆ ئاشناکردنی نەوەی نوێ بەجۆرو شێوازەکانی بەرگو پۆشاكی کوردی و هاندانیان تا ئەم پۆشاكە جوان و ڕازاوەیە بپۆشن.

وتیشی،بەرگ و پۆشاك، وەک بەشێک لەکولتووری نەتەوەییمان بەشێکە لە ستراتیژی کارکردنی وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ پاراستن و گەشەپێدانی و ناساندنی لەئاستی نێودەوڵەتیدا.

لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان سەرنجی بۆ ئەوە ڕاكێشا، كەدەوڵەمەندی و جیاوازی بەرگ و شاڵ و شەپکی کوردی بەپێی ناوچە جیاوازەکان، لەهەورامانەوە بۆ زاخۆ، نیشانەی دەوڵەمەندی کولتووری گەلی کوردە و دەبێت ئەم دەوڵەمەندییە بپارێزین و گەشەی پێ بدەین.

لە كۆتایی وتارەكەیدا، حەمەی حەمەسەعید، پشتیوانی وەزارەتی بۆ فێستیڤاڵەكە دووپاتكردەوە و وتی،خوازیارین ئەم فێستیڤاڵە ببێتە نەریتێکی ساڵانە لەسەر ئاستی هەموو پارچەکانی کوردستان و کوردانی کۆمارەکانی سۆڤیەتی پێشوو، بۆ ئەوەی زیاتر  بە بەرگ و پۆشاكی جیاوازی کوردی ئاشنابین.