تەنکەرێک گرێ گرت و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
(0) /
ڕوانگە - وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند:" درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای کەلار ، خانەقین نزیک گوندی شێرەوەن لەکاتی بەتال کردنی بەنزین لە نیو تانکی تەنکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرت و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
عەقیدی مافپەروەر، علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕونیکردەوە:" شۆفێرەکە ناوی بەهجەت احمد امین،ە و لەدایکبووی 1990 دانیشتووی کەلار شارەوانی دوو لەنێو ئۆتۆمبێلەکە سوتاو گیانی لەدەستدا
وتیشی:" بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کرا
عەقیدی مافپەروەر، علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:" لەئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە
تێبينيێك بنێرە: