وەزارەتى خوێندنى باڵا بەهاوکارى ڕێکخراوى ئایرێکسى ئەمریکى پرۆژەى راهێنانى پەروەردەى ژینگەیی ڕادەگەیەنێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان ئایرێکسى


May 16, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لە ڕاگەێندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، حکومەتی هەرێم، ئەوەی خستۆتەڕوو::" یەکێک لە بەرنامە گرنگەکانى وەزارەت، بریتیە لە پرۆژەى پەروەردەى ژینگەیی، کە بەپاڵپشتی ڕێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی ئەنجام دەدرێت. بۆ ئەم مەبەستە پڕۆژەکە میوانداری (چوار مامۆستای زانکۆ) دەکات لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ خولێکی ڕاهێنان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەبارەى پەروەردەی ژینگەیی. 
 
هەر لەو ڕاگەێنراوەدا ئەوەش هاتووە:"  مامۆستایانى کۆلێژەکانی (پەروەردە) و (پەروەردەی بنەڕەتی) لە سەرجەم زانکۆکانی هەرێمى کوردستان دەتوانن بەشدارى کارا بکەن. بۆیە پێویستە لە نزیکترین کاتدا پێشکەشکاران لینکى هاوپێچ پڕبکەنەوە و ناوی خۆیان تۆماربکەن، کە دوا کات بۆ پێشکەشکردن ڕێکەوتى (2024/5/19) بەم ڕێکارو مەرجانەى خوارەوە:
 
١- پێشکەشکار پێویستە ئاستی زمانی ئینگلیزی لە ئاستێکی بەرزدا بێت.
٢- ئەم دەرفەتە کراوەیە بۆ مامۆستایان لە کۆلێژەکانی پەروەردە و پەروەردەی بنەڕەتی.
٣- دەرفەتەکە بەشداریکردنە لە دەستپێشخەرییەکی ڕاهێنانی چڕ بۆ تێکەڵکردنی فێربونی ئەزمون سەبارەت بە پرسە ژینگەییەکانی ئێستا ، لە پرۆگرام و پۆلەکانی خوێندن لە باخچەی ساوایانەوە تا قۆناغی 12 ئامادەی.
٦- هەڵبژاردنی ئەم چوار مامۆستایە لەلایەن پسپۆرانی ڕێکخراوی ئایرێکس ئەنجام ئەدرێت پاڵپشت بەو فۆرمەی کە مامۆستایان پڕی دەکەنەوە و پێشکەشی دەکەن کە هاوپێچە