وەزارەتی کارەبا توانای بەرهەمهێنان لە خورمەلە و ماس گڵۆباڵ ئاشکرا دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان خورمەڵە


May 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیێنێت، بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی خورمەلە ئێستا 500 ملیۆن پێ سێجا غاز هەیە، بەڵام پێویستیان بە زیاتر لە 900 ملیۆن پێ سێجای دیکە هەیە.
 
رۆژی 16-5-2024 جێفری پایێت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری وزە سەردانی هەولێری کرد، لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی کۆبووەوە، دواتر سەردانی كێڵگەی خورمەلە و وێستگەی كارەبای ماس گڵۆباڵی کرد.
ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە ئاڤا نیوزی گوت: توانای بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی خورمەلە لەنێوان 500 بۆ 550 مێگاواتە. وێستگەی ماس گڵۆباڵ توانای بەرهەمهێنانی هەزار و 200 مێگاوات کارەبای هەیە، ئەگەر هەموو یەكەكانی کار بکات، توانای بەرهەمهێنانی دەگاتە هەزار و 500 مێگاوات.
 وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، کۆمپانیای دانا غاز و کۆمپانیای هیلال، دەتوانن ئەوە دیاریی بکەن چەند ساڵ پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە غاز.
 وێستگەی خورمەلە ئێستا 500 ملیۆن پێ سێجا غازی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا هەیە، پێویستی بە 900 بۆ یەك ملیار پێ سێجا غاز هەیە، تاوەکو هەموو یەكەكانی لە بەرهەمهێان بەکاربهێنێت.