سەڵاحەدین دەمیرتاش: بڕیارى 42 ساڵ زیندانیکردنم توشى شۆکى نەکردم

(0) / / كوردستان / ڕوانگە سەلاحەدین دەمیرتاش کوردستان


May 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - هاوسەرۆکى پیشوترى هەدەپە، رادەیگەیەنێت: بڕیارەکانى دادگاى ئەنقەرە بۆ ئەوان، چاوەڕوانکراو بون و جەختیش دەکاتەوە لەوەى، خۆڕاگرن و هەرگیز سەر بۆ کەس دانانەوێنن.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکى پێشوترى هەدەپە، لە ڕێی پارێزەرەکانییەوە، پەیامێکى لەبارەى بڕیارەکانى دادگاى ئەنقەرە لە دۆسییەى کۆبانێدا بڵاو کردوە و دەڵێت، بڕیارەکان بۆ ئەوان، نوێ نەبون، چونکە بەر لە چەند ساڵ ئامادەکراو بون، ئێستا تەنها راگەیەنران، بۆیە بڕیارەکان بڕیارى سیاسیین.
دەشڵێت: ئەو و هەڤاڵەکانیشى لە زیندان، سەیرى بڕیارى سزادانى خۆیان کردوە و بڕیارەکان بۆ ئەوان، سەرسوڕهێنەر نەبون.
دەمیرتاش، کە زیاتر لە حەوت ساڵە، لە گرتوخانەى ئەدیرنە زیندانیی کراوە، ڕۆژى پێنجشەممە دادگا سینجاى ئەنقەرە لە دۆسیەى کۆبانیدا، سزاى 42 ساڵى بەسەر و سزاى جۆراوجۆریشى بەسەر چەندین سیاسەتمەدار و چالاکوانى ترى کورددا سەپاند.