پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان کەشناسی


May 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو بڵاوكردەوەو دەڵێت، سبەی یەكشەممە پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابونی هەندێ پەڵەهەور و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
 
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێـت لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو.
 
ئاماژەی بەوەشداوە، سبەی پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە بەشێوەیەك كە 1 تا 3 پلە بەرزتردەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
 
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 32، سلێمانی: 30، دھۆک: 30، کەرکوک: 34، ھەڵەبجە: 32، سۆران: 28، گەرمیان: 37 پلە.