نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان سەرۆک کۆمار


May 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لەبارەی بڵاوبونەوەی دەنگۆی دەستگیرکردنی ئەفسەرێکی لیوای سەرۆکایەتییەتی کۆماری عێراق بە پلەی لیوا، بەهۆی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەرەوە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە و تیایدا ڕایدەگەیەنێت کەئەو هەواڵە دورە لەڕاستییەوە 
 
لە ڕونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکەی بۆ دەزگایی میدیایی ڕوانگە نێردراوە، هاتووە:" هەندێك لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکیان بڵاوکردوەتەوە، کە باس لەوە دەکات ئەندامانی تۆڕێكی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکراون، -بە مەبەست بێت یان بەبێ مەبەست- ئاماژە بەوە دەکەن یەکێك لەئەندامانی تۆڕەکە ئەفسەری لیوای سەرۆکایەتییە و پلەی لیوای هەیە.
لێرەوە دوپاتیدەکەینەوە، هیچ ئەفسەرێك بەپلەی لیوا لەلیواکانی سەرۆکایەتیدا نییە و هەواڵەکەیش بەتەواوی ناڕاستە، بەڵکو  راستییەکە ئەوەیە، کە سەربازێکی پێشوو لە لیوای سەرۆکایەتی لە بەغداد لە کانونی دووەمی ئەمساڵدا دەستگیرکراوە و ماددەی هۆشبەری کریستاڵی پێبوە، هەروەك لە دەوامی رەسمی دابڕابو و بە رەسمی ئامادەنەبونی بڵاوکراوەتەوە.
 
هەر لەو ڕانکردنەوەیەدا ئەوەشخراوەتەڕوو:" دوپاتیشی دەکەینەوە ئەو کەسە سەر بە هیچ کام لەلیواکانی سەرۆکایەتی نەبوە لە کاتی دەستگیرکردنیدا.
هەمیشە جەختدەکەینەوە لە پشتیوانی تەواومان بۆ رێککارەکانی دادوەری و داوا لە دەزگاکانی راگەیاندنیش دەکەین، کە رەچاوی وردی و دروستی بکەن لە بڵاوکردنەوەدا و زانیاری لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە وەربگرن.