شوێنگرەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران دیاریکرا
(0) /
روانگە ـ ئێران عەلی باقری وەک وەزیری بە وەکالەت، لە شوێنی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دیاریکرد.
ئێران عەلی باقری، سەرۆکی دانوستانکاری مەلەفی ئەتۆمی و جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری سیاسی، وەک وەزیری بە وەکالەت، لە شوێنی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، کە لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیاندا گیانی لەدەست دا، دیاریکرد.

عەلی باقری کەسێکی متمانەپیکراوی ئێرانە، هاوکات پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران هەیە.
باقری لە مانگی ١٠ی ساڵی ١٩٦٧لەدایکبووە، لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠٢١وەک نوێنەری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دیاریکراوە، لە ساڵی ٢٠٠٧ نوێنەری سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئێران بووە تا ساڵی ٢٠١٣ بەڕێوەبەری هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەعید جەلیلی بووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی.
تێبينيێك بنێرە: