موخبیر دەسەڵاتی جێبەجێ کردنی گرتەئەستۆ / لە ماوەی 50رۆژدا سەرۆک کۆماری نوێ دیاری دەکرێت

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە موخبێر


May 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی ٥٠ ڕۆژی داهاتوودا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوە دەچێت". 
ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە دوای گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆمار و شاندی یاوەری ئەو وڵاتە، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە ئێران ڕاگەیاند.
هەروەها ئەیەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ماددەی (١٣١)ی دەستوور، محەمەد موخبیر ئیدارەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەگرێتە ئەستۆ و دەبێت لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری ڕێکبکەوێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ لە  ماوەی (٥٠) ڕۆژدا".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەلەفزیۆنی فەرمی دەوڵەتی ئێران گیان لەدەستدانی ڕەئیسی و عەبدوڵڵاهیانی لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکدا ڕاگەیاند.
ئیبراهیم ڕەئیسی هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئێرانە، لە ساڵی (٢٠٢١) بۆ جێنشینی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران هەڵبژێردرایەوە.