دادوەرێکی سلێمانی وەک ئەندامی یەدەگی دادگای فیدراڵی سوێندی خوارد

(0) / / عێراق / ڕوانگە دادگای فیدراڵی جاسم جەزا جافر سلێمانی


May 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - سەرۆکی پێشووی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، وەک ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبەردەم سەرۆک کۆماری عێراق سوێندی یاسایی خوارد.
 
بەپێی راگەیەندنێکی دادگای فیدراڵی، دادوەر جاسم جەزا جافر، وەک ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدڕاڵی سوێندی  دەستبەکاربوونی خوارد.
 
دادوەر جاسم جەزا جافر، تاوەکو سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سڵیمانی بوو، دواتر وەک ئەندامی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو.
 
ئەوە لە کاتێکدایە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ١٨ی ئاداری ٢٠٢٤ نووسراوێکی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی هەرێمی کوردستان کردبوو، داوای لێکردبوون دادوەرێک بەربژێر بکەن وەک دادوەری بنەڕەتی و دادوەرێکی دیکەش وەک دادوەری یەدەگ بەربژێر بکەن بۆ دادگەی فیدراڵیی عێراق، تا ئێستا هەولێر هیچ دادوەرێکی کاندید نەکردووە، بەڵام سلێمانی دادوەر جاسم جەزای کاندیدکرد.
 
دادگای باڵای فیدڕاڵی، دادگاکە لە نۆ ئەندامی سەرەکی و چوار ئەندامی یەدەگ پێکدێن و بڕیارەکانیان تانەیان لێناگیرێت.
 
ژمارەی ئەندامانی دادگەی فیدراڵی ١٢ دادوەرە، نۆیان بنەڕەتی و سێیەکەی دیکە یەدەگن، دوای کشانەوەی دادوەرە کوردەکە، یەکێک لە دادوەرە سوننەکان لە دانیشتنەکاندا جێگەی دەگرتەوە.