حکومەت،باجێکی نوێ دەخاتەسەر هاوڵاتیان

(0) / / كوردستان / ڕوانگە باج عومەر محەمەد قادر


May 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بڕی  5% باج دەخاتە سەر پسوڵەی نەخۆشخانە تایبەتیەکان و ئەمەش بارگرانییەکی زۆر دەخاتە سەر شانی نەخۆش.
 
عومر عبداللە فتاح، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێنجەمی پەڕلەمانی کوردستان، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" لە هەندێک نەخۆشحانەی تایبەتدا ئەم باجە ڕاستەوخۆ خراوەتەسەر پسوڵەی نەخۆشخانەکە و لە هەندێکی دیکەشیاندا ڕاستەوخۆ نایخەنە سەرپسوڵەکە، بەڵکو ئەوباجە لەکۆی داهاتی ڕۆژانەی  نەخۆشخانەکەی وەردەگرن، ئەمەش وادەکات نەخۆشخانەکان نرخی تێچوی خزمەتگوزاریەکان زیادبکەن بۆئەوەی ئەوەی لەو ڕێگەیەوە ئەو بڕە باجەبدەن.
 
وتیشی:" کاتێک نەخۆشێک دەچێتە یەکێک لەو نەخۆشخانانە هەندێک پشکنینی بۆدەکرێت، یەکێک لەو بڕەپارەیەی کە لێی وەردەگیرێت، ئەو بڕە باجەیە، واتا ئەگەر نەخۆشێک لە نەخۆشحانەیەکدا  1 ملیۆن دینار خەرجبکات ئەوا 50 هەزار دیناری بڕی ئەو باجەیە کە زیادکراوە.
 
عومر عبداللە فتاح، ڕونیشیکردەوە:" ئەم باجە کارێکی تەواو نایاساییە و بەتەواوەتی پێچەوانەی دەستوورە.
 
عومر عبداللە فتاح، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێنجەمی پەڕلەمانی کوردستان، باسی لەوەشکرد:" حکومەت جۆرە باجێکی دیکە لە نەخۆشخانەکان وەردەگرێت ئەویش باجی قازانجی ساڵانەیە ئەم جۆرە باجەیان یاساییە، بەڵام ئەوباجەی کە ڕۆژانە لە ڕێگەی پسوڵە نەخۆشانەکانەوە وەردەگیرێت تەواو نایاساییە