پۆلیسی کەرکوک: سوپای عێراق لە بازگەکان کشایەوە

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان کەرکوک عێراق


May 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سوپا لە تەواوی بازگەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک کشاوەتەوەو دۆسیه‌ی ئه‌منی راده‌ستی پۆلیسی پارێزگاكه‌ ده‌كرێت.

عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ڕاگەیاند، لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سوپا لە تەواوی بازگەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک کشاوەتەوەو دۆسیەی ئەمنیی پارێزگاکە ڕادەستیی پۆلیسی پارێزگاکە دەکرێت و لە شوێنی سوپا، پۆلیسی خۆجێیی بازگەکان بەڕێوەدەبەن، بەڵام لەژێر فەرمانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندان و پۆلیسیش بەشێکە لەو هێزە.

وتیشی، بڕیارەکە تەنیا بۆ پارێزگای کەرکوک نییە، بەڵکو بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراقە و ئەو پارێزگایانەی سوپای لێیە دەبێت بکشێنەوە و پۆلیسی خۆجێیی شوێنیان بگرنەوە، پارێزگای کەرکوکیش لە ڕابردوودا دۆخێکی تایبەتی هەبووە و دۆسیەی ئەمنیی پارێزگاکە لە دەستی سوپادا بوو، بەڵام ئێستا سوپا کشاوەتەوە.