کۆمسیۆن وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشنیاز دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کۆمسیۆن کوردستان پەرلەمان


May 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشنیازێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە رۆژی 5ی 9ی 2024دا.

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە نوسراوێکدا کە رۆژی 28ی ئەم مانگە دەریکردووە و ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی کردووە، ئاماژە بەوەدەکات بەهۆی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کارەکان راگیران و ئەوەش بووە هۆی دواخستنی رێکارەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێم.

داواش لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات مەڕسومێکی هەرێمی دەربکات بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و پێشنیاریش دەکات، رۆژی 5ی 9ی 2024 رۆژی دەنگدانی گشتی بێت.