پەیمانگەیەکی پیشەی لە کفری دەکرێتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان کفری


May 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - وەزارەتى پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەێنراوێکدا ڕایگەیاند:"پەیمانگەى پیشەیى پێنج ساڵەی حکومی بە  سیستەمى ئینگلیزى، بۆ ساڵى خوێندنى 2024-2025 ، لەشاری کفری دەکاتەوە 

لەو ڕاگەێنراوەشدا ئەوەخراوەتەڕوو:" کە خوێندن بە زمانى ئینگلیزى دەبێت بۆیە هەر مامۆستایەکى دەرچووى  زمانى ئینگلیزى  کە بڕوانامەى زمانى ئینگلیزى هەبێت  میلاک یان وانەبێژ  دەتوانێت سیڤى خۆى بۆ ژوورى پەیوەندى ئەلیکترۆنى وەزارەتى پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

 ئاماژە بەوەشکراوە:" لە ڕێکەوتى 30/5/2024 تا 13/6/2024 هەڵسەنگاندنى ئاستى زمانى ئینگلیزى لەلایەن تیمێکى پسپۆرەوە بۆ دەکرێت بڕیار لەسەر مامۆستایانى وەرگیراو دەدرێت .