سودانی: بەپەلە لیژنەیەک سەبارەت بە بەردانەوەی پشکی ئاوی عێراق لەلایەن تورکیاوە پێکبهێنرێت

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان پشکی ئاو


May 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی داوای کردووە بەپەلە لیژنەیەک پێکبهێنرێت سەبارەت بە بەردانەوەی پشکی ئاوی عێراق لەلایەن تورکیاوە، دەشڵێن، سەرۆک وەزیران جەختیکردووەتەوە، کە لیژنەکە سەرپەرشتی پڕۆژە ستراتیژیەکانی ئاو بکات لە بەرژەوەندی گەل و خاکى عێراق.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە بارەی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و تورکیا لە دۆسێیەی ئاودا بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای کردووە بەپەلە لیژنەیەک پێکبهێنرێت سەبارەت بە بەردانەوەی پشکی ئاوی عێراق لەلایەن تورکیاوە.

دەشڵێن، سەرۆک وەزیران جەختیکردووەتەوە، کە لیژنەکە سەرپەرشتی پڕۆژە ستراتیژیەکانی ئاو بکات لە بەرژەوەندی گەل و خاکى عێراق.